لە باکووری کوردستان و تورکیا داواکرا زمانی کوردی ببێتە فەرمی

ناوەندی هەواڵەکان

لە ڕۆژی جیهانی زمانی دایکدا، لە چەندین شاری باکووری کوردستان و تورکیا، داواکرا زمانی کوردیی ببێت بە فەرمیی و خوێندن، هەروەها هەوڵەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سڕینەوەی فەرهەنگ و کەلتووری کوردی شەرمەزار کرا.

ئەمڕۆ، لە چەندین شاری باکووری کوردستان و تورکیا، لە ٢١ـی شووبات ڕۆژی جیهانی زمانی دایکدا، بە ئەنجامدانی گردبوونەوە و بڵاوکردنەوەی ڕاگەیاندراو هەوڵەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سڕینەوەی فەرهەنگی کوردی شەرمەزارکرا.

گردبوونەوەکان لە هەریەک لە شارەکانی (ئەنقەرە، ئەستەنبوڵ، ڕەحا، ئێلح، دیلۆک، سێرت، جولەمێرگ، مێردین و شرناخ) بەڕێوەچوو و بەشداربوان ڕایانگەیاند، کە دەبێت زمانی کوردی ببێتە زمانی فەرمی و پرۆسەی خوێندن.

هەروەها، تەڤگەری ژنانی ئازاد-تەژەئە، بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی زمانی دایکەوە، ڕاگەیاندراوێکی بە ناونیشانی “لەگەڵ ژن ژیان ئازادیی، بەرەو زمانی ئازاد” بڵاوکردەوە و تێیدا هۆشداریی دا، یەکێک لەو زمانانەی، کە مەترسی لەناوچوونی لەسەرە زمانی کوردییە، کە بەملیۆنان کەس قسەی پێدەکەن و لە ئێستادا جینۆسایدێکی گەورە لەسەر زمان و کەلتووری کوردی هەیە.

ب. جـ

Comments are closed.