تەندروستی جیھانی لەبارەى ڕوودانی کارەساتی مرۆیی لە رۆژئاوای کوردستان هۆشدارى دەدات

ناوەندى هەواڵەکان

رێکخراوی تەندروستی جیھانی بڵاوى کردەوە، ھێرشەکانی تورکیا زیانی زۆری بە کەرتی تەندروستی، ئاو و کارەبا و سووتەمەنی لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای کوردستان گەیاندووە، بەشێوەیەک سێ ملیۆن کەس زیانیان بەرکەوتووە، دەشڵێن: ئەگەر ڕێگری لە ھێرشەکانی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان نەکرێت، ئەوا کارەساتی مرۆیی روودەدات.

ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی، سەبارەت بە هێرشەکانى دەوڵەتى تورک بۆسەر ناوچەکانى ڕۆژئاواى کوردستان، ڕاگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، لە شەش مانگی ڕابردوودا ھێرشەکانی تورکیا زیانی زۆری بە کەرتی تەندروستی، ئاو و کارەبا و سووتەمەنی لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای کوردستان گەیاندووە، بە جۆرێک سێ ملیۆن کەس زیانیان بەرکەوتووە.

لە بەشێکى دیکەى ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو، ئەگەر ڕێگری لە ھێرشەکانی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان نەکرێت، ئەوا کارەساتی مرۆیی روودەدات.

ئەوەش لەکاتێکدایە، شەش مانگە دەوڵەتى تورک بە بەردەوامى ڕۆژانە دامەزراوە خزمەتگوزارییەکانى ناوچە جیاوازەکانى ڕۆژئاواى کوردستان دەکاتە ئامانج.

ئ.م

Comments are closed.