لە ڕۆژی زمانی دایکدا چەندین چالاکیی لە ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوەچوو

ناوەندی هەواڵەکان

لە ڕۆژی زمانی دایکدا، لە چەندین شار و ناوچەی ڕۆژئاوای کوردستان، گردبوونەوە ئەنجام درا و پاراستنی زمانی کوردی بە هەوڵی شەهیدان و شەڕڤانان پێناسەکرا.

ئەمڕۆ، لە چەندین ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، بە بەشداربوونی ڕێژەیەکی بەرچاو لە هاوڵاتییان، لە ٢١ـی شوبات، ڕۆژی جیهانی زمانی دایک، چەند گردبوونەوەیەک بەڕێوەچوو.

گردبوونەوەکان لە هەریەک لە (کانتۆنی جەزیرە، عاموودا، تلحەمس، تربەسپی، دربێسیم حەسەکە، کۆبانێ لە کانتۆنی فورات) بەڕێوەچوو.

لە گردبوونەوەکاندا سەدان خوێندکار، مامۆستا، نوێنەرانی ناوەندە ڕۆشنبیریی و ئەدەبییەکان بەشدارییان کرد و ڕێپێوانیان ئەنجامدا و ڕایانگەیاند، پریشکی سەرەتای شۆڕشی ڕۆژئاوا بووژانەوەی زمانی کوردی بوو.

بەشداربوانى گردبونەوەکان ئاماژەیان بەوەشکرد، بەهۆی شەهیدان و شەڕڤانانەوە فێری زمانی خۆمان بووین، فێربوونی زمانی کوردی دەستکەوتێکی شۆڕشە.

هەروەها، تیشکیان خستەسەر سیاسەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەریی تورک، کە لەناوچەکەدا بۆ قڕکردنی فەرهەنگ و کەلتووری کوردی بەرپای کردووە.

ب. جـ

Comments are closed.