یەپەسە لە وان چالاکی ئەنجامدا

ناوەندی هەواڵەکان

هێزەکانی یەپەسە بڵاویانکردەوە، لە وان چالاکییەکمان لە دژی زرێپۆشێکی پۆلیسى تورک ئەنجامداوە و بەهۆیەوە پۆلیسێک بریندار بووە.

یەکینەکانی پاراستنی جەوهەریی-یەپەسە، لەبارەی چالاکییەکیان لە دژی زرێپۆشێکی پۆلیسى تورک، لە گەڕەکی خاچۆرتی شاری وان لە باکووری کوردستان ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە.

یەپەسە ئاماژەى بەوەکردووە، یەکینەکانمان چالاکییەکیان لە دژى زریپۆشێکی پۆلیسی تورک ئەنجامداوە و بەهۆیەوە داگیرکەرێک بریندار بوو.

دەشڵێن: ئەو یەکینەیەمان دوای ئەنجامدانی چالاکییەکە بە بێ زیان گەشتنەوە شوێنی خۆیان.

ئاماژەیان بەوەشداوە، چالاکییەکە بەهۆی ساڵیادی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتیی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بووە.

لە کۆتایدا هاتووە، سڵاو لەو یەکینەیەمان دەکەین، کە چالاکییەکەیان ئەنجامداوە، نەفرەت لە هەموو ئەو هێزانە دەکەین، لە پیلانگێڕیی نێودەوڵەتییدا بەشدارن.

ب. جـ

Comments are closed.