سەروەر عەبدولڕەحمان: پێکهاتەکانى پەرلەمانى هەرێم بەکاردەهێنران

ناوەندى هەواڵەکان

سەرۆکی ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان‌ رایگەیاند، پێکهاتەکانی پەرلەمانی هەرێمى کوردستان گرفتیان ئەوە بوو، کە بەکاردەهێنران نوێنەری راستەقینەی پێکهاتەکانیان نەبوون و توانای گۆرینی ئاڕاستەی بڕیارەکانی پەرلەمانیان نەبووە، دەشڵێت: پێکهاتەکان نەیانتوانیوە یاسایەک لە پەرلەمان بەرهەم بێنن.

سەروەر عەبدولرەحمان، سەرۆکی ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان‌، لەبارەى بڕیارەکانى ئەمڕۆى دادگاى فیدڕاڵى سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەى کورسى کۆتاکان لە پەرلەمانى هەرێم بەمجۆرە زانیارى خستووەتەڕوو:-

سەروەر عەبدولرەحمان باسى لەوەکردووە، پێکهاتەکانی پەرلەمانی هەرێمى کوردستان گرفتیان ئەوە بوو، کە بەکاردەهێنران نوێنەری راستەقینەی پێکهاتەکانیان نەبوون و توانای گۆرینی ئاڕاستەی بڕیارەکانی پەرلەمانیان نەبووە.

لە بەشێکى دیکەى قسەکانیدا، سەرۆکی ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان ڕایگەیاندووە، پێکهاتەکان نەیانتوانیوە یاسایەک لە پەرلەمانى هەرێم بەرهەم بێنن یاخود رێگری لە دەرکردنى بکەن و سەرجەم بڕیارەکان لەلایەن هێزە زۆرینەکانەوە یەکلاى کراوەتەوە.

ئەمڕۆ، دادگاى فیدڕاڵى عێراق بڕیاریدا ١١ کورسى کۆتاکانى پەرلەمانى هەرێمى کوردستان هەڵبوەشێندرێتەوە، بەوەش ژمارەى کورسییەکان بۆ ١٠٠ ئەندام کەمکرایەوە، هەروەها، هەرێمى کوردستانیش بەسەر چوار بازنەدا دابەش بکرێت.

ئ.م

Comments are closed.