تونێلی دەربەندیخان دادەخرێت

ناوەندى هەواڵەکان

بەڕێوەبەرێتی هاتووچۆی دەربەندیخان بڵاوى کردەوە، سبەینێ تونێلی دەربەندیخان لە کاتژمێر١٠ـی بەیانى تا کاتژمێر ٢ـی پاشنیوەڕۆ، بە مەبەستى چاککردنەوەی ئاوەڕۆی تونێلەکە دادەخرێت، دەشڵێن: لەوکاتەدا ئۆتۆمبێلی بچووک لە تونێلی خوارەوە هاتووچۆ دەکات، واتا بەسەر بەنداوەکەدا تێپەڕ دەبن، بەڵام ئۆتۆمبێلـی بارهەڵگریش لە ماوەی داخستنی تونێلەکە هەر لە زاڵگەی بانی خێڵان ڕادەگیرێن.

بەڕێوەبەرێتی هاتووچۆی دەربەندیخان، لەبارەى داخستنی تونێلى ناوچەکەیان بە ڕووى شۆفێراندا ڕاگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، سبەینێ تونێلی دەربەندیخان لە کاتژمێر١٠ـی بەیانى تا کاتژمێر ٢ـی پاشنیوەڕۆ، بە مەبەستى چاککردنەوەی ئاوەڕۆی تونێلەکە دادەخرێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، لەوکاتەدا ئۆتۆمبێلی بچووک لە تونێلی خوارەوە هاتووچۆ دەکات واتا بەسەر بەنداوەکەدا تێپەڕ دەبن، بەڵام ئۆتۆمبێلـی بارهەڵگریش لە ماوەی داخستنی تونێلەکە هەر لە زاڵگەی بانی خێڵان ڕادەگیرێن.

دەشڵێن: ڕێگە نادرێ ئۆتۆمبێلى بارهەڵگر لە ڕێگاى چیای بەرانان هاتوچۆ بکەن و ڕادەگیرێن تا کردنەوەی تونێلەکە.

ئ.م

Comments are closed.