دەم پارتی داوا دەکات کۆمسیۆنێکی توێژینەوە بۆ زمانی کوردی دابمەزرێت

ناوەندی هەواڵەکان

دەم پارتی بۆ چارەسەرکردنی کێشەى زمانەکانی دەرەوەی تورکی، بە پێشنیارێک، داوای کردووە کۆمیسیۆنێکی توێژینەوە لە ژێر چاودێری پەرلەماندا دابمەزرێت.

پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان-دەم پارتی، بەبۆنەی تاکپەرستیی زمان و لەکاتى دامەزراندنى کۆمارى تورکیا تا ئێستا هەوڵی لەناوبردنی زمانەکانى دیکە دەدات، پێشنیارێكی بۆ پەرلەمانی ئەوروپا کرد، کە لە دژی ئەو بارودۆخە هەنگاو بنێن.

پێشنیارەکە، بە ئیمزای هەریەک لە گوڵستان کلچ و سەزای تەمەلی پێشکەشکرا، تێیدا داواکراوە، چارەسەری ئەو کێشە و سنوورانەی بۆ زمانەکانی دەرەوەی تورکی بکرێت و کۆمیسیۆنێکی توێژینەوە لە ژێر چاودێری پەرلەماندا دابمەزرێت.

هەروەها ئاماژە بەوەکراوە، کوردی، عەرەبی، لازی، چەرکەسی، سریانی و هتد، سەدان ساڵە لە ناوچەکەدا قسەی پێدەکرێت، بەڵام لە سەرەتای دامەزراندنی تورکیاوە قسەکردن بەو زمانانە لە شوێنە گشتیی و ناوەندە پەروەردەییەکان قەدەغەکراوە.

دەشڵێن، ئەو کەسانەی، کە دەرفەتی قسەکردن بە زمانی دایکیان پێ نادرێت، ڕووبەڕووی مەترسی دەبنەوە.

ب. جـ

Comments are closed.