لە سلێمانى پێشانگایەکى کتێب کراوەتەوە و ماوەى هەشت ڕۆژ بەردەوام دەبێت

سلێمانى

ڕۆژى ٢٢ـی ئەم مانگە لەلایەن ٢٠ ناوەندی پەخش و بڵاوکردنەوەی کتێبەوە لە ماجدی مۆڵی سلیمانى، پێشانگایەکی کتێب کرایەوە، سەرپەرشتیارى پێشانگاکەش دەڵێت: پێشانگاکە بۆ ماوەى هەشت ڕۆژ بەردەوام دەبێت و تێیدا ٢٠ ناوەندى چاپ و بڵاوکردنەوە، لە سلێمانى، هەڵەبجە، هەولێر و سۆران بە هەزاران ناونیشان بەشدارییان تێدا کردووە.

ڕۆژى ٢٢ـی ئەم مانگە، لەلایەن ٢٠ ناوەندی پەخش و بڵاوکردنەوەی کتێبەوە، لە ماجدی مۆڵ لە سلیمانى، پێشانگایەکی کتێب کرایەوە.

هەژار مەجید
هەژار مەجید

لەوبارەوە، هەژار مەجید، سەرپەرشتیارى گشتیى پێشانگاکە بۆ ڕۆژنیوز وتى: لە ڕۆژى ٢٢ـى ئەم مانگەوە پێشانگاکە کراوەتەوە و بڕیارە بۆ ماوەى هەشت ڕۆژ بەردەوام بێت.

باسى لەوەشکرد، لە پێشانگاکەدا ٢٠ ناوەندى چاپ و بڵاوکردنەوە، لە سلێمانى، هەڵەبجە، هەولێر و سۆران بە هەزاران ناونیشان بەشدارییان تێدا کردووە.

ئەوەشى خستەڕوو، ئەو کتێبانەى لە پێشانگاکەدا خراونەتەڕوو، لە چەندیین بوارى جیاوازدا خۆیان دەبیننەوە لەوانەش ڕۆشنبیری، ئاینى، فەلسەفە، کۆمەڵایەتی، هونەری، زانستی، هۆنراوە، هونەرى، چیرۆک و رۆمان، مێژوو.

هەژار مەجید لە کۆتایدا وتى: لە پێشانگاکەدا، جگە لە کتێب کارى دەستی و تابلۆ و فۆتۆ نمایش دەکرێن.

ئ.م

Comments are closed.