تووندبوونى ماسولکەکان چیى کاریگەرییەکی لەسەر تەندرووستیمان هەیە؟

ناوەندى هەواڵەکان

دکتۆر سەڵاح حەسەن دەڵێت، تووندبوونى ماسولکەکان دەبێتە هۆى ناڕێکی لە شێوازی وەستان، پەک خستنی توانای ڕێکردن و جوڵەی پەلەکان، ڕەق بوونی ماسولکە و تێکچوون و شێواندنی جومگەکان، تێکچونی خەو بەهۆى ئازاری زۆرەوە.

دکتۆر سەڵاح حەسەن، پسپۆڕى نەخۆشیەکانى مێشک و فەقەرات و دەمار لە نووسینێکدا ئاماژە بەوە دەکات، تووندبوونى ماسولکەکان چىی کاریگەرییکی لەسەر تەندرووستیمان هەیە و دەقى نووسینەکەشى بەمجۆرەیە:-

تووندبوونى ماسولکەکان چى کاریگەرییەکەى لەسەر تەندرووستیمان هەیە؟

یەکەم- ئازارێکی زۆر لە ئەنجامی کرژبوونی بەردەوام

دووەم – ناڕێکی لە شێووازی وەستان

سێیەم- پەک خستنی توانای ڕێکردن و جوڵەی پەلەکان

چوارەم- ڕەق بوونی ماسولکە و تێکچوونی و شێواندنی جومگەکان.

پێنجەم- تێکچونی خەو لە ئەنجامی ئازاری زۆرەوە.

شەشەم- درووستکردنی ئاستەنگ بۆ ئەوانەی، کە چاودێریی و هاوکاریی کەسی توشبوو دەکەن.

هەشتەم- قەبزی درێژخایەن.

ئ.م

Comments are closed.