ڕۆژەڤ

کەوتنەوەى ئاگر لە بازاڕى لەنگەى هەولێر، کە ئەوەش چەندین جارە ئەو حاڵەتە لەو بازاڕە ڕوودەدات

ئەمڕۆ سەرۆکى ئازەرباینجان و سەرۆک وەزیرانى ئەرمینیا لەبارەى ئاشتى نێوان لە ئەڵمانیا کۆدەبنەوە.

کاتژمێر ١٠:٣٠ خولەکى بەیانی، لە هۆڵی ئۆتیزمی خاوەن پێداویستی تایبەت لە هەڵەبجە، لەچوارچێوەی پرۆژەی بەدواداچوون و دیوانی پارێزگا و بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی هەڵەبجە، کە ڕێکخراوی هەڵوێست و پاڵپشتی ڕێکخراوی NED ئەمریکی، ڕاپۆرتی ژمارە حەوتی ساڵی ٢٠٢٣ بڵاو دەکرێتەوە.

کاتژمێر ٢:٣٠ خولەکى دوای نیوەرۆ، لە سەنتەری ڕۆشنبیریی سەرا لە سلێمانی، پانێڵێک بە ناونیشانی پێکەوە ژیان لە ڕوانگەی ئاین، جاڕنامەی مافەکانی مرۆڤ و کۆمەڵگەی کوردییدا ئەنجام دەدرێت.

کاتژمێر ٢:٣٠ خولەکى دوای نیوەڕۆ، لە یادی بە قەزابوونی کەلاردا، پێشانگایەکی کتێب لە کتێبخانەی گشتی دەکرێتەوە.

پەدەکە بەناوی هێزی پاسەوانی سنوورەەوە هێزەکانی بردووەتە سەر سنووری باکوور و باشووری کوردستان.

چالاکییەکانی تایبەت بە ٨ـی مارس دەستیان پێکردووە.

کاردانەوەکان سەبارەت بە بڕیارەکانى دادگای فیدراڵی عێراق لەسەر مووچەی فەرمانبەران و یاسای هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان.

ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنەکانى شارەوانییەکان لە باکوورى کوردستان و تورکیا درێژەى هەیە و دەم پارتی بانگەشەکانی دەستپێکردووە.

ڕۆژانە ناوچە جیاوازەکانی باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەریی تورکەوە بۆردوومان دەکرێت، لەلایەکی دیکەشەوە سەرانی ماڵی بارزانی بەردەوامن لە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ سەرانی دەوڵەتی تورکدا.

هەڵمەتى ئازادیى جەستەى ڕێبەر ئۆجالان لە ناوچە جیاوازەکانى کوردستان و جیهان بەردەوامە.

پرسی پێکهێنانى ئیدارەى خۆجێی پارێزگای کەرکووک، دوای سوێند خواردنى ئەندامانى ئەنجوومەن.

بەرخۆدانى مێژوویی گەریلاکانى ئازادیی کوردستان دژ بە سوپای داگیرکەریی تورک بەردەوامە.

ئەمڕۆ ١٢٧ ڕۆژ تێپەڕ دەبێت بەسەر ڕفاندنی سلێمان ئەحمەد لەلایەن پەدەکەوە.

جەنگى نێوان حەماس و ئیسرائیل، ڕووسیا و ئۆکراین بەردەوامە.

Comments are closed.