لە شارباژێڕ ژمارەیەک دارى سرووشتى لەلایەن هاوڵاتییەکەوە بڕانەوە

ناوەندى هەواڵەکان

بەڕێووەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاوى کردەوە، دواى ئەوەى ئاگادارکراینەوە لە دیاردەى بڕینى دارى سرووشتى دەست بەجێ تیمەکانمان دەرچوون بۆ گوندى سنەڵجێ لە سنوورى چوارتا دەرکەوت ٣٠ دار بەڕوو بڕدرابوون و هەروەها، توانیان هاوڵاتییەک بەوهۆیەوە دەستگیربکەن.

بەڕێووەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لەبارەى بڕینەوەى ژمارەیەکى زۆر دارى سرووشتى لە سنوورى شارباژێر ڕاگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە.

دواى ئەوەى ئاگادارکراینەوە لە دیاردەى بڕینى دارى سرووشتى دەست بەجێ تیمەکانمان دەرچوون بۆ گوندى سنەڵجێ لە سنوورى چوارتا.

ئەوەش خراوەتەڕوو، دەرکەوت ٣٠ دار بەڕوو بڕدرابوون و هەروەها، تیمەکانمان توانیان هاوڵاتییەک بەوهۆیەوە دەستگیربکەن.

باس لەوەشکراوە، لە ئێستادا پەڕاوى لێکۆڵینەوە بۆڕووداوەکە کراوەتەوە.

ئ.م

Comments are closed.