گەریلا تیڤی دیمەنی ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێریی شەهید دۆغا ڤیانی بڵاوکردەوە

ناوەندی هەواڵەکان

کەمێک پێش ئێستا، ماڵپەڕی گەریلا تیڤی، بەشی یەکەمی دیمەنی ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕیی شەهید دۆغا ڤیانی بڵاوکردەوەوە، کە لە ١٧ـی ئەم مانگە لە دژی سووپای داگیرکەریی تورک لە گردی جودی لە زاپ ئەنجامیان دابوو، هەروەها تێیدا ٣٧ داگیرکەر سزا دران و تەواوی گردەکە لە داگیرکەران پاککرایەوە.

کەمێک پێش ئێستا، ماڵپەری گەریلا تیڤی بەشی یەکەمی دیمەنی ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕیی شەهید دۆغا ڤیانى لە گردی جودی لە زاپ بڵاوکردەوە.

دیمەنەکە ماوەکەی ١٠ خولەکە، هەروەها گەریلا تیڤی لە کۆتایی ڤیدیۆکەدا ئاماژەی بەوەداوە، کە ئەمە بەشی یەکەمی دیمەنەکەیە، واتا بەشی دیکەی بەدوادا دێت.

لە دیمەنەکەدا دەردەکەوێت، گەریلاکانی ئازادیی بە تەواوی دەستیان بەسەر گردەکەدا گرتووە و تەواوی بنکە و بارەگاکانی داگیرکەران دەسووتێنن لە ناویشیدا بەشی هەواڵگریی و فەرماندەیی هێزە داگیرکەرەکە هەیە.

هەروەها، دەستیان بەسەر چەندین چەکی بیکەیسی، نیشانەشکێنی بۆرا، مەپەتە و کۆمەڵێک کەرەستەی سەربازییدا گرتووە.

لە دیمەنەکەدا، دەنگی گەریلاکانی ئازادیی دەبیسترێت، کە هەلهەلەی سەرکەوتن لێدەدەن و دەڵێن: “ئاگر کەوتە ڕۆمێ، ئاگر کەوتە دڵی ئەنقەرە، ئێرە زاپە ڕاکردن نییە، دەبێت بمرن”.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە، لە ١٧ـی ئەم مانگە بڵاوی کردەوە، هێزەکانمان ئۆپەراسیۆنێكی شۆڕشگێڕییان بەناوی شەهید دۆغا ڤیان، لە دژی دەوڵەتی داگیرکەریی تورک، لە گردی جودی لە ناوچەی بەرخۆدانی زاپ ئەنجامداوە، لە ئەنجامیشدا ٣٧ داگیرکەر سزادراون، کە یەکێکیان فەرماندەی هێزەکەیە، هەروەها دەستیان بەسەر ٢٢ چەک و کۆمەڵێک کەرەستەی سەربازییدا گرتووە و تەواوی گردەکە لە داگیرکەران پاککراوەتەوە.

ب. جـ

Comments are closed.