ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنی زەمینی بۆ لوبنان دەستپێدەکات

ناوەندی هەواڵەکان

کەناڵى سی ئێن ئێنی ئەمریکی بڵاوى کردەوە، نیگەرانیەکی توند هەیە لە ناو ئیدارەی بایدن لە بارەی نیازیی ئیسرائیل بۆ هێرشکردنە سەر لوبنان، دەشڵێن، پێدەچیت لە کۆتایی بەهاردا ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنی زەمینی بۆ سەر لوبنان دەست پێبکات.

کەناڵى سی ئێن ئێنی ئەمریکی ڕاپۆرتێکی لە بارەی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی زەمینی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان بڵاوکردەوە.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، نیگەرانیەکی توند هەیە لە ناو ئیدارەی بایدن لە بارەی نیازیی ئیسرائیل بۆ هێرشکردنە سەر لوبنان.

دەشڵێن، پێدەچیت لە کۆتایی وەرزى بەهاردا ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنی زەمینی بۆ سەر لوبنان دەست پێبکات.

باس لەوەشکراوە، ژمارەیەک بەرپرسى ئیسرائیل هێرشکردنە سەر لوبنان بە پێویستیەکی سەربازی دەزانن.

جێگەى ئاماژەیە، ماوەیەکە ئیسرائیل هێرشەکانى بۆسەر چەند ناوچەیەکى سنوورى لوبنان چڕ کردووەتەوە.

ئ.م

Comments are closed.