بانکى ناوەندى عێراق بڕێکى زۆر دۆلارى بەشێوەى کاش خستە بازاڕەوە

ناوەندى هەواڵەکان

بانکى ناوەندى عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢١٢ ملیۆن و ٥٦٤ هەزار و ٧٢٣ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە ٣٧ ملیۆن و ٢٩٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ١٧٥ ملیۆن ٢٧٤ هەزار و ٧٢٣ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

بانکى ناوەندى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢١٢ ملیۆن و ٥٦٤ هەزار و ٧٢٣ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە .

ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو بڕە ٣٧ ملیۆن و ٢٩٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ١٧٥ ملیۆن و ٢٧٤ هەزار و ٧٢٣ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەى چەند مانگێگە بەهاى دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان بەرامبەر دینارى عێراق بە شێوەیەکى بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێک لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٥٠ هەزار و ٧٥٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەکرێت.

ئ.م

Comments are closed.