دەوڵەتی تورک ئۆتۆمبێلێکی لەسنوورى شنگال بۆردوومان کرد

ناوەندی هەواڵەکان

کەمێک پیش ئێستا، دەوڵەتی داگیرکەریی تورک لە ڕێگەى فرۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە، ئۆتۆمبێلێکی لە تلعوزێری سەر بە شنگال بۆردوومان کرد و بەهۆیەوە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە برینداربوو.

کەمێک پێش ئێستا، دەوڵەتی داگیرکەریی تورک، لە ڕێگەى فڕۆکەی بێفرۆکەوانەوە، بۆردوومانی ئۆتۆمبێلێکی لە گوندی زراڤکی سەربە تلعوزێری سنووری شنگال کرد.

بە پێی زانیارییەکان، دەوڵەتی داگیرکەریی تورک، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردوومانی ئۆتۆمبێلێکی کۆمیتەی خانەوادەی شەهیدانى کردووە و دەستبەجێ ئۆتۆمبێلەکە سووتاوە.

هەربەپێى زانیارییەکان، لە سەرەتادا، هێزە ئەمنییەکان ڕێگرییانکردووە، کە دانیشتوانی ناوچەکە ئاگرەکە بکوژێننەوە، بەڵام گەل ناڕەزایەتیی دەربڕیوە و ئاگرەکەیان کۆنترۆڵ کردووە، هەروەها، بە پێی زانیارییەکان، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بریندار بووە.

ب. جـ

Comments are closed.