ئیسرائیل ئۆتۆمبێلێکى لە سووریا کردە ئامانج

ناوەندی هەواڵەکان

ڕادیۆی شام ئێف ئێمی سووری بڵاوى کردەوە، ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیلی ئۆتۆمبیلێکی لە گوندێکى سنوورى شارۆچکەی قوسەیر لە باشووری ڕۆژئاوای پارێزگای حمس لە سووریا کردە ئامانج و بەهۆیەوە کەسێک کوژراوە و ژمارەیەکى دیکەش برینداربوون.

ڕادیۆی شام ئێف ئێمی سووریا لە بارەی هێرشی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیلەوە بۆ سەر شاری ناوچەیەکى سنوورى حمس بەمجۆرە زانیاریى خستووەتەڕوو:-

لە هەواڵەکەدا هاتووە، ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیلی ئۆتۆمبیلێکی لە گوندى نەهرییەى سنوورى شارۆچکەی قوسەیر لە باشووری ڕۆژئاوای پارێزگای حمس لە سووریا کردە ئامانج.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئەنجامی ئەو هێرشە کەسێک کوژراوە و چەند کەسی دیکەش برینداربوون.

جێگای ئاماژەیە شەوی رابردوو ئیسرائیل چەند مووشەکێکی ئاڕاستەی دیمەشقی پایتەختی سووریایی کرد، بەڵام هێزەکانی سوپای سووریا ڕایانگەیاند، کە وەڵامی هێرشەکانی داوەتەوە و مووشەکەکانیان تێکشکاندووە.

ئ.م

Comments are closed.