ناسنامەی ئەو کەسەی ئەمڕۆ لە سلێمانی تیرۆرکرا ئاشکرا کرا

ناوەندى هەواڵەکان

ئێوارەی ئەمڕۆ، لە بەرامبەر چێشتخانەی وەستا حەسەن لە شاری سلێمانی هاوڵاتییەک تیرۆرکرا، بەپێى زانیارییەکان، ناوی “عەبدولقادر سەبری تۆپراق”ـە و خەڵکی باکووری کوردستانە و بەهۆی کێشەی سیاسییەوە ساڵانێکە ڕووی لە باشووری کوردستان کردووە.

ئێوارەی ئەمڕۆ، لە بەرامبەر چێشتخانەی وەستا حەسەن لە شاری سلێمانی، هاوڵاتییەکى خەڵکی باکووری کوردستان شەهید کرا.

بەپێى زانیارییەکان، ئەو کەسەی شەهید کراوە، ناوی “عەبدولقادر سەبری تۆپراق”ـە، خەڵکی بەدلیسی باکووری کوردستانە و ژیانی هاوژینى پێکهێناوە و باوکى سێ منداڵە.

ئەو کەسەى لە هێرشەکەدا شەهیدکراوە ئەندامی هەدەپە بووە لە باکووری کوردستان و ساڵانێكە بە هۆی بارودۆخی سیاسییەوە ڕووی لە باشووری کوردستان کردووە و لە نەخۆشخانەیەکی ئەهلی لە سلێمانی کاری کردووە.

ئەوەش زانراوە، پێش تیرۆرکردنی چەندین جار لەلایەن میتەوە هەڕەشەی لێ کراوە.

لە ئێستاشدا، تەرمی شەهیدەکە ڕەوانەی پزیشکی دادى سلێمانى کراوە.

ب. جـ

Comments are closed.