لە عێراق پرۆژەى ریسایکلینى پاشماوەکان دەکەوێتە کار

ناوەندى هەواڵەکان

ئەندامێکی لیژنەی خزمەتگوزارییەکان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، حکومەتى وڵاتەکەمان لە مانگی ئایاردا هەنگاوی یەکەمی پڕۆژەی ریسایکلینی پاشماوەکان دەست پێ دەکات و سەرجەم پارێزگاکان دەگرێتەوە، دەشڵێت: پرۆژەکە دەبێتە هۆی دروستکردنی کەرتێکی ئابووریی گەورە و کەمبوونەوەی ڕێژەی کەڵەکەبوونی پاشماوەکان.

باقر سەعدی، ئەندامی لیژنەی خزمەتگوزارییەکان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لەبارەى کەوتنەکارى پرۆژەى ریسایکلینى پاشماوەکان لە لێدوانێکدا بۆ میدیا عێراقییەکان بەمجۆرە زانیارى خستووەتەڕوو:-

باقر سەعدی باسى لەوەکردووە، حکومەتى وڵاتەکەمان لە مانگی ئایاردا هەنگاوی یەکەمی پڕۆژەی ریسایکلینی پاشماوەکان دەست پێ دەکات و سەرجەم پارێزگاکان دەگرێتەوە.

ئەوەشى خستووەتەڕوو، پرۆژەکە دەبێتە هۆی دروستکردنی کەرتێکی ئابووریی گەورە و کەمبوونەوەی ڕێژەی کەڵەکەبوونی پاشماوەکان.

جێگەى ئاماژەیە، عێراق ساڵانە زیاتر لە ١٥ ملیۆن تۆن پاشماوە فڕێ دەدات، لەکاتێکدا هەر ٤٠ تۆن پاشماوەیەک نزیکەی یەک مێگاوات کاتژمێر کارەبا بەرهەمدەهێنێت، بەو پێیەش عێراق توانای بەرهەمهێنانی زیاتر لە سێ هەزار مێگاوات کارەبای هەیە.

ئ.م

Comments are closed.