دۆخى کەشوهەواى سبەى هەینى چۆن دەبێت؟

ناوەندى هەواڵەکان

کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، سبەى ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە هەندێک ناوچە دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور، دەشڵێن: پلەکانى گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ دوو تا چوار پلە بەرز دەبنەوە.

کەشناسى هەرێم، لەبارەى دۆخى کەشوهەواى ناوچەکانى هەرێم لە سبەینێدا، ڕاگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەى کەشناسى هەرێمدا هاتووە، سبەى خێراى با، مامناوەند دەبێت بە جۆرێک لە نێوان ١٠ بۆ ٢٠ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا .

ئەوەش خراوەتەڕوو، سبەى ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە هەندێک ناوچە دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور.

باس لەوەشکراوە، سبەى بەراورد بە ئەمڕۆ پلەکانى گەرما دوو تا چوار پلە بەرز دەبنەوە.

ئـ.م

Comments are closed.