ناسنامەی شەهیدەکەی ئەمڕۆی شنگال ئاشکرا کرا

شنگال

خۆبەڕێوەبەریی شنگال بڵاوى کردەوە، بە هۆی هێرشەکەی ئەمڕۆی دەوڵەتی داگیرکەریی تورک بۆسەر ئۆتۆمبێلی کۆمیتەی خانەوادەی شەهیدان، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بەناوی سەعدون میرزا عەلی، کە باوکی سێ منداڵە شەهید بوو.

خۆبەڕێوەبەریی شنگال، لە بەردەم ئەنجوومەنی گەلی سنوونێ، بە بەشداریی نوێنەری ناوەند و دانیشتوانی شنگال، لە بارەی هێرشەکەی ئەمڕۆی دەوڵەتی داگیرکەری تورک ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

نەمر پووکۆ، ئەندامی ئەنجوومەنی گەلی زۆراڤا ڕاگەیاندراوی خۆبەڕێوەبەریی خوێندەوە و ڕایگەیاند، بە هۆی هێرشەکەی دەوڵەتی داگیرکەریی تورک بۆسەر ئۆتۆمبێلێکی کۆمیتەی خانەوادەی شەهیدانی شنگال، سەعدوون میرزا عەلی، کە باوکی سێ منداڵە شەهید بوو.

وتیشى، بە دەوڵەتی عێراق دەڵێین، کوا سەروەرییت؟ تۆ ئاسمانی خۆت چۆن دەپاریزێت؟ بە وڵاتانی نێودەوڵەتی دەڵێین، کوا دیموکراسییەکەتان؟ هێرشەکان هێشتا بەردەوامە لەسەر شنگال.

ئاماژەی بەوەشکرد، دەوڵەتی تورک لە کاتی کۆمەڵکوژیی ساڵی ٢٠١٤ ویستی بە دەستی چەتەکان داعش ئێزدییەکان لەناوبەرێت، ئێستاش هێرشەکانی بۆ قڕکردنی کۆمەڵگە درێژە پێ دەدات، پێنج هەزار ساڵە زمان و ئاین و خاکی خۆمانمان پاراستووە، بۆیە تا کۆتایی بەرخۆدانی خۆمان درێژە پێ دەدەین.

ئەمە لە کاتێکدایە، دەوڵەتی داگیرکەریی تورک، کاتژمێر ١ـی پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، بۆردوومانی ئۆتۆمبێلێکی کۆمیتەی شەهیدانی شنگالی کرد و دەستبەجێ ئۆتۆمبێلەکە سووتا.

ب. جـ

Comments are closed.