“مەترسیەکان لەسەر کەشتییە بازرگانیەکانى دەریاى سوور بەردەوام دەبێت”

ناوەندى هەواڵەکان

بەڕێوەبەری کۆمپانیای جێبەجێکارى کۆمپانیاى کەشتیوانى فەڕەنسى ڕایگەیاند، پێدەچێت وەستانی هاتوچۆی بازرگانی لە رێگای دەریای سوورەوە بۆ چەند مانگێک بەردەوام بێت، دەشڵێت: کۆمپانیاکەیان زۆربەی گەشتەکانی لە دەریای سووردا ڕاگرتووە، بەڵام لە هەندێک حاڵەتی تایبەتدا بە یاوەری هێزی دەریایی فەرەنسا گەشتەکانی ئەنجامدەدات.

ڕۆدۆلف سەعادە، سەرۆک و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای کەشتیوانیی فەرەنسی ڕایگەیاندووە، بەهۆی ئاڵۆزبوونی بارودۆخی ناوچەکە پێدەچێت وەستانی هاتوچۆی بازرگانی لە رێگای دەریای سوورەوە بۆ چەند مانگێک بەردەوام بێت.

باسى لەوەشکردووە، کۆمپانیاکەمان زۆربەی گەشتەکانی لە دەریای سوور ڕاگرتووە، بەڵام لە هەندێک حاڵەتی تایبەتدا بە یاوەری هێزی دەریایی فەرەنسا گەشتەکانی ئەنجام دەدات.

جێگەی ئاماژەیە، لە دوای ٧ـی تشرینی یەكەمی ساڵی ڕابردووە و لە دوای سەرهەڵدانی شەڕی حەماس و ئیسرائیل، حووسییەكانی یەمەن پشتیوانی خۆیان بۆ حەماس دووپات كردەوە، كەشتییە بازرگانییەكانی ئەمریكا و وڵاتانی بیانی لە دەریاى سوور دەكەنە ئامانج، لە بەرامبەردا ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی چەكدارانی حووسییەكان دەكەنە ئامانج.

ئ.م

Comments are closed.