لە ئەمریکا مەسرور بارزانی شەرمەزار کرا

ناوەندی هەواڵەکان

دوای ئەوەی لە ٢٤ـی مانگی ڕابردوو، مەسروور بارزانی لەلایەن دادگای فیدراڵی ئەمریکاوە سکاڵایەکی لەسەری تۆمار کراوە و ڕۆیشتە ئەمریکا، دوێنێ شەو بە کاتی باشووری کوردستان، لە لایەن برایەکی مامۆستا جیهان تەها، ئەو مامۆستایەی بە هۆی ڕەخنەکانییەوە لە دەسەڵات تیرۆرکرا، مەسروور بارزانی شەرمەزار کرد.

درەنگانی دوێنێ شەو بە کاتی باشووری کوردستان، لە لەلایەن هاوڵاتییەکی کوردیی دانیشتووی ئەمریکا مەسرور بارزانی شەرمەزار کرا.

شاخەوان تەها کە برای جیهان تەهایە، ئەو مامۆستایەی بە هۆی ڕەخنەگرتن لە دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان لە هەولێر تیرۆرکرا، بە وێنەی خوشکەکەیەوە مەسروور بارزانی شەرمەزار کرد.

شاخەوان تەها، لەو کاتەدا کۆمەڵێک ڤیدیۆی بڵاوکردووەتەوە، کە دەردەکەوێت پاسەوانە تایبەتەکانی مەسروور بارزانی ڕێگەی نادەن نزیکی دەرگای ئەو بینایە ببێتەوە کە مەسروور چاوپێکەوتنی ساختە و بە پارەی تێدا ئەنجام دەدات.

هەروەها ئاماژە بەوەشدەدات، پاسەوانەکان مۆبایلەکەیان شکاندووە، ئەوەش دەردەکەوێت کە وێنەکانی مامۆستا جیهانیشیان دڕاندووە و پەلاماری دەدەن و لێیدەدەن.

تا دێت ناڕەزایەتییەکان لەناو و دەرەوەی وڵات لە دژی حکومڕانی ماڵی بارزانیی زیاتر دەبێت، بە هۆی ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا دەیان کردەوەی ئەشکەنجە، ڕفاندن، تیرۆرکردن، گەندەڵیی، سپی کردنەوەی پارە و بازرگانی ساختەیان ئەنجامداوە.

لە ئێستاشدا، لە لایەن هەریەک لە سندووقی هاوکاریی قوربانیانی کوردستان، مەکی ئامێدی و کەسانی نەناسراو کە ژمارەیان لە ١-٥٠٠٠ـە، لە دادگا فیدراڵی ئەمریکا، سکاڵایان لەسەر سەرانی بنەماڵەی بارزانیی تۆمارکردووە، کە دۆسییەکەیان دەیان کردەوەی گەندەڵی، تیرۆر، ڕفاندن، ئەشکەنجەدان، بازرگانی لەگەڵ چەتەکانی داعش و تێوەگلان بە کۆمەڵکوژیی ئێزدییەکان لەخۆدەگرێت.

ب. جـ

Comments are closed.