نرخی نەوت و زێڕ لە بازاڕەكانی جیهان بەرزبووەوە

ناوەندی هەواڵەكان

نرخی نەوتی خاو و برێنت و زێڕ لە بازاڕەكانی جیهان ڕوویان لە بەرزبوونەوە كرد، بە جۆرێك نرخی‌ بەرمیلێك نەوتی‌ برێنت لە سەرووی‌ ٨٢ دۆلارە، یەك ئۆنسە زێڕ بەرزبووەتەوە بۆ دوو هەزار و ٤٧ دۆلار.

ئەمڕۆ هەینی‌‌ نرخی‌ یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی‌ جیهاندا بەرزبووەوە بۆ ٨٢ دۆلار و ٢٧ سەنت، لە كاتێكدا دوێنێ‌ بە ٨٢ دۆلار و هەشت سەنت بوو.

لە بازاڕەكانی‌ جیهان نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریكی بەرزبووەوە بۆ ٧٨ دۆلار و ٥٥ سەنت لە كاتێكدا دوێنێ‌ بە ٧٨ دۆلار و ٥٠ سەنت فرۆشرا.

هەر ئەمڕۆ لە بازاڕەكانی‌ جیهان یەك ئۆنسە زێڕ بەرزبووەوە بۆ دوو هەزار و ٤٧ دۆلار، ئەمەش لە كاتێكدایە كە دوێنێ‌ بە دوو هەزار و ٣٤ دۆلار مامەڵەی‌ پێوەكرا.

هـ.ئ

Comments are closed.