تەرمی گەنجێک لە سلێمانی دۆزرایەوە

ناوەندی هەواڵ

بەیانی ئەمڕۆ،  تەرمی گەنجێک بە هەڵواسراویی لە گەڕەکێکی شاری سلێمانی دۆزرایەوە و لە ئیستادا تەرمەکەی لە پزیشکی دادی سلێمانییە.

سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند “بەیانی ئەمڕۆ، ئاگادارکراینەوە لە بوونی تەرمێک لە گەڕەکی بەختیاری تیمەکانمان چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و تەرمەکەیان گواستووەتەوە بۆ پزیشکی دادوەریی”.

بەپێی زانیارییەکان، گەنجەکە تەمەنی ٢٣ ساڵە و بە هەڵواسراوی دۆزراوەتەوە، کارمەندی یەکێک ڕێستۆرانتەکانی گەڕەکی بەختیارییە.

لەسەر ئەو ڕووداوە زانیاری و دەنگۆی جیاواز بڵاودەکرێنەوە، بەشێک لەو دەنگۆیانە ئەوەیە کە ڕووداوەکە بەهۆی کێشەى کۆمەڵایەتییەوە بووە، بەڵام تائێستا لایەنە پەیوەندیدارەکان هیچ زانیارییەکى فەرمییان بڵاونەکردوەتەوە.

ش.ئـ

Comments are closed.