ناوەندی هەواڵەکان
هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە هێرشی بۆ سەر هێزەکانی پاراستنی سریانی لە ڕۆژئاوای کوردستان شەرمەزار کرد و داوای لە گەلی ئاشووری-سرییان کرد بە شێوەیەکی بەهێزتر بەشداری لە پاراستنی ڕۆژئاوا بکەن، دەشڵێت: پێویستە گەلان باوەڕیان بە هێز و یەکگرتوویی خۆیان هەبێت و لەسەر ئەم بنەمایە پەرە بە تێکۆشان بدەن.
هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە ڕأگەیەندراوێکى سەبارەت بە هێرشی دەوڵەتى داگیرکەری تورک لە ٢٨ـی شوبات بۆسەر هێزی پاراستنى سریانی لە ڕۆژئاوای کوردستان بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا کەجەکە دەڵێت: دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ٢٨ی شوبات جارێکی دیکە هێرشی کردە سەر ڕۆژئاوا، ئەمجارەش دەوڵەتی تورک هێزەکانی پاراستنی سریانی لە شاری دێرک کردە ئامانج و لە ئەنجامی هێرشەکەدا سێ ئەندامی هێزەکانی سۆتۆرۆ شەهیدبوون و دوو ئەندامی دیکەش بریندار بوون، سەرەتا سێ شەهیدی سۆتۆرۆ و هەموو شەهیدانی شۆڕش و دیموکراسی بە ڕێزدارییەوە بە بیر دەهێنینەوە، هیوای سەرسڵامەتی بۆ گەلی سریان و گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەخوازین.
کەجەکە ئاماژەى بەوەشکردووە، دەوڵەتی تورک و حکومەتی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە بەم هێرشە جارێکی دیکە نیشانیان دا کە چەندە دوژمنی گەلانن و جارێکی دیکەش ڕووخساری فاشیست و مرۆڤکوژی خۆیان بەم هێرشە نیشانی هەموو لایەک دا، عەقڵیەت و سیاسەتی قڕکەری دەوڵەتی تورک ئەوەندە قوڵ بووەتەوە کە لە ئازادییەکانی گەل دەترسێت و بەو بۆنەوە هێرش دەکاتە سەر گەلان. وەک دوپشک ژەهر بڵاو دەکاتەوە.
هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ىبەم عەقڵیەتە فاشیستی، قڕکەر و ڕەگەزپەرستیانەی ڕۆژانە هێرش دەکاتە سەر شۆڕشی ڕۆژئاوا و گەلانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدات، ئێمە هێرش و کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی تورک شەرمەزار دەکەین و داوا لە هەموو گەلان دەکەین لە بەرامبەر ئەم دوژمنە خوێنڕێژ و مرۆڤکوژە یەکڕیزی و یەکگرتوویی خۆیان بەهێزتر بکەن. بە بیرۆکەی وڵات و پێکەوە ژیان پاراستنی خۆیان بەهێز بکەن.
کەجەکە دەشڵێت: ئێمە ئازادیی گەلی کورد و گەلانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و میزۆپۆتامیا زۆر بە گرنگ دەبینین و پێمان وایە بە تێکۆشانی هاوبەش ڕزگاری بەدی دێت، لەسەر ئەم بنەمایە پێویستە گەلان یەکگرتوویی خۆیان لە بەرامبەر هێرشەکاندا بەهێزتر بکەن، گەلی ئاشوور یەکێکە لە گەلە دێرینەکانی میزۆپۆتامیا، گەلی ئاشووری – سلاریان کە خاوەنی مێژوویەکی ئاوا قووڵ و میراتێکی کولتووری گەورەن، هاوشێوەی گەلانی دیکە، زۆر جاران بووەتە ئامانجی کۆمەڵکوژی و ئازارێکی زۆریان بەسەر هاتووە.
هاوکات کەجەکە ئەوەشى ڕوونکردوەتەوە دەوڵەتی داگیرکەری تورک گەلی ئاشووری – سوریانی کۆمەڵکوژ کردووە، گەلی ئاشووری – سوریانی، دوای سەدەیەک لە کۆمەڵکوژی و ئازار و کارەسات، بە شۆڕشی ڕۆژئاوا بوونە خاوەن ئیرادە و ئازادی خۆیان بەدەست هێنا و وەک گەلانی دیکە بە زمان، کولتوور، باوەڕ و مێژووی خۆیانەوە ژیان دەکەن. دەوڵەتی تورک کە ئەمانەی پێ قبووڵ ناکرێت، هەوڵ دەدات بە هێرش و کۆمەڵکوژی و داگیرکاری ئەم پێشکەوتنانە ڕابگرێت و جارێکی دیکە گەلان بکاتە کۆیلەی ژێر دەسەڵاتی خۆی.
هەر لەسەر ئەو پرسەکە کەجەکە ڕایگەیاندوە: دەوڵەتی تورک لە بەر چاوی جیهان کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدات و هێرش دەکاتە سەر ژیانی گەلان، هەموو ژێرخان و سەرخانی کۆمەڵگای مەدەنی دەکاتە ئامانج لەناو دەبات، بەڵام ئەو دەوڵەتانەی پەیوەندیان لەگەڵ تورکیا هەیە بۆ بەرژەوەندی گڵاوی خۆیان لە گەڵ دەوڵەتی تورک بوونەتە شەریکی ئەم تاوانانە، پێویستە گەلان ئەم دۆخە لەبەر چاو بگرن و باوەڕیان بە هێز و یەکگرتوویی خۆیان هەبێت و لەسەر ئەم بنەمایە پەرە بە تێکۆشان بدەن.
لە کۆتایشیدا کەجەکە دەڵێت: هۆکاری بنەڕەتی ئەوەی کە دەوڵەتی تورک ئەوەندە دوژمنایەتی گەلی کورد دەکات ئەوەیە گەلی کورد پاڵپشتی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و میزۆپۆتامیا دەکات و دەیەوێت بە ئازادی بژین ئەم هەڵوێستە سەرەکییانەی گەلی کورد و تەڤگەری ئازادیی کورد، پیلانگێڕان و بکوژانی هەژاندووە، ئەو یارییە گڵاو و سیاسەتانەی کە گەلانی بەرانبەر یەکتر بەکار دەهێنێ پووچەڵ کردووتەوە، ئێستاش حکومەتی ئاکەپە-مەهەپە دەیەوێت بەم هێرشانە یەکگرتوویی گەلان لەناو ببات، ئەمە بنەما و هۆکاری هێرشەکانە بۆ سەر گەلی سوریان و هێزەکانی پاراستنی ڕۆژئاوا، دەسەڵاتداری ئاکەپە – مەهەپە بە ئازادیی گەلی کورد و ئازادی گەلانی ئاشووری – سوریان هەست هەمان ترس و توڕەیی دەکات، چونکە لە ڕۆژی جیهانی زمانی دایکدا لە پارلمان بە زمانی دیکی، زمانی سریانی قسە کرا و ئەمەش تووڕەیییەکی زۆری لە لایەن حکومەتی ئاکەپە-مەهەپە لێکەوتەوە، ئەم هێرشە پەیوەندییەکی نزیک بەم دۆخەوە هەیە.
هـ.ح
Comments are closed.