گەل بۆ پێشوازیکردن لە تەرمی شەهید سەعدوون لەسەر پێن

ناوەندی هەواڵەکان

تەرمی شەهید سەعدوون میرزا عەلی ئەندامی بەڕێوەبەریی کۆمیتەی خانەوادەی شەهیدانی شنگال، لەگەڵ کاروانێک ئۆتۆمبێل گەیشتە خانەسۆر و گەل بۆ پێشوازیکردن لە تەرمی شەهید لەسەر پێن.

دوێنێ لە نێوان گوندی زراڤیکێ و وەردییەی سەر بە ناوچەی تلعزێر لە شنگال، ئۆتۆمبێلێکی کۆمیتەی خانەوادەی شەهیدانی شنگال لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەریی تورکەوە بۆردوومان کرا، بەوهۆیەوە سەعدوون میرزا عەلی ئەندامی بەڕێوەبەریی کۆمیتەی خانەوادەی شەهیدانی شنگال شەهید بوو.

ئەمڕۆ بە مەراسیمێکی جەماوەریی تەرمی شەهید سەعدوون لە مەزاری شەهیدانی شەهید دلگەش و شەهید بەرخۆدانی ناوچەی سەردەشتی چیای شنگال بەخاک دەسپێرن.

ئێستا تەرمی شەهید لەگەڵ کاروانی ئۆتۆمبێلەکاندا، لە شنگالەوە لە گەلی شیلۆوە گەیشتە خانەسۆر و لەلایەن گەلەوە پێشوازی لێکرا.

شەهید سەعدوون میرزا عەلی باوکی چوار منداڵە و پێشتر برایەکی دیکەشی شەهیدبووە.

ب.گ

Comments are closed.