دەوڵەتى داگیرکەری تورک مەتینای لە سنووری ئامێدی بۆردوومان کرد

ناوەندی هەواڵەکان

بەیانى ئەمرۆ دەوڵەتى داگیرکەری تورک بۆردوومانى چیای مەتینای لە سنووری شارۆچکەی ئامێدی کرد و تا ئێستا زیانەکان نەزانراون.

بەپێی سەرچاوە هەرێمییەکان بەیانى ئەمڕۆ فڕۆکەکانی دەوڵەتى داگیرکەری تورک بۆردوومانى چیای مەتینای لە سنووری شارۆچکەی ئامێدی کرد و تائێستا فڕۆکە بەسەر ئاسمانى ناوچەکەدا دەسوڕێتەوە.

ئەو سەرچاوانە ئاماژەیان بەوەشکرد، بەهۆی سوڕانەوەى بەردەوامی فڕۆکە، تا ئێستا نەتوانراوە بزانرێت زیانەکانی بۆردوومانەکە چین.

دەوڵەتى داگیرکەری تورک بەردەوامە لە بۆردوومان و تیرۆرە سیاسییەکانى لە ناوچەکانى هەرێمی کوردستان، هەفتەی ڕابردوو هێزێکی پاسەوانى سنووری عێراق و هێزی زێرەڤانى پەدەکە بەبیانووی ئەوەى ئارامی بۆ سنوورەکان دابین بکەن و رێگری لەدەوڵەتى تورک بکەن، بەڵام نەک نەیانتوانی بەڵکو لەو ڕۆژەوە دەوڵەتى تورک چەندین جار بۆردوومانى سنووری ئامێدی کردوە.

هـ.ح

Comments are closed.