ناوەندی هەواڵەكان
ماڵپەڕی شەفافیەتی تایبەت بە داهات لە سنووری هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكانی گەرمیان و ڕاپەڕین بڵاویكردەوە، كۆی داهات هەفتەی ڕابردووی لە ٢٤ی شوبات تا ١ی ئادار، ٢٠ ملیار و ٤٦٢ ملیۆن و ٩٠٦ هەزار و ٢٠٦ دینار بووە.
سایتی شەفافیەتی تایبەت بە داهات لە سنووری پارێزگای سلێمانی لە بارەی داهاتی هەفتەی ڕابردووی سنووری سلێمانی ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە: كۆی داهاتی هەفتەی ڕابردووی هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكانی گەرمیان و ڕاپەڕین، ٢٠ ملیار و ٤٦٢ ملیۆن و ٩٠٦ هەزار و ٢٠٦ دینار بووە.
ئاماژە بەوەشكراوە، لەو بڕە ١٩ ملیار و ٢٨٢ ملیۆن و ٩٨٠ هەزار و ٦٠٠ دیناری بە شێوەی نەختینەیە و یەك ملیار و ١٧٩ ملیۆن ٩٢٥ هەزار و ٦٠٦ دیناریشی بەشێوەی چەكی بانكییە.
سایتی شەفافیەت تایبەتە بە چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی ڕاپەڕین و گەرمیان لە ڕۆژی ١٥ی كانونی یەكەمی ٢٠٢٢ بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران ڕاگەیەنرا و دەستبەكاربوو.
هـ.ئ
Comments are closed.