دەنگی تەقینەوەیەک لە شارۆچکەی کەلار بیسترا

ناوەندی هەواڵەکان

کەمێک پێش ئێستا، لەسەنتەری شارۆچکەی کەلار، دەنگی تەقینەوەیەکی بیسترا و دەوترێت قوربانی هەیە.

کەمێک پێش ئێستا، دەنگی تەقینەوەیەک لە شارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان بیسترا و دەوترێت ماڵێک کراوەتە ئامانج.

بە پێی سەرچاوەکانی ڕۆژنیوز لە گەرمیان، تەقینەوەیەک لە گەڕەکی شەهیدانی کەلار بیسترا، تا ئێستا زیانەکان نەزانراون، بەڵام دەنگۆی ئەوە هەیە کە قوربانی هەیە، بەڵام تائێستا پشتڕاست نەکراوەتەوە.

لەئێستادا هێزە ئەمنییەکان چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان دەست پێکردوە.

ب. جـ

Comments are closed.