دەوڵەتی تورک لە کەلار خانووی هاوڵاتییەکى بۆردوومان کرد و شەهیدێک هەیە

گەرمیان

کەمێک پێش ئێستا، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەریی تورک، بۆردوومانی خانووی هاوڵاتییەکی لە سەنتەری شارۆچکەی کەلار کرد و بەهۆیەوە هاوڵاتییەک شەهید بوو.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، دەوڵەتی داگیرکەریی تورک، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردوومانی خانوویەکی هاوڵاتییەکی مەدەنی لە شارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان کرد.

بە پێی زانیارییەکان، ئەو شوێنەی بۆردوومان کراوە لەسەر جووت سایدی ئاوارەکانی سەنتەری شارۆچکەی کەلارە و خانووی هاوڵاتییەکی مەدەنییە.

سەرچاوەیەک بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند، بەهۆی بۆردوومانەکەوە هاوڵاتییەک شەهید بووە و زیانی مادیش بەر خانووەکە کەوتووە.

ڕۆژنیوز پەیوەندی بە وتەبێژی ئاسایشی گەرمیانەوە کرد و لەبارەی ڕووداوەکەوە ڕایانگەیاند، دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە و تا ئێستا زیانەکان نەزانراون.

ب. جـ

Comments are closed.