هەپەگە: لە مانگی ڕابردوودا ٤١ داگیرکەر سزا دراون

ناوەندی هەواڵەکان

ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە، ئاماری کاروچالاکییەکانی گەریلاکانی ئازادیی لە دژی داگیرکەران بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، ٤١ داگیرکەر سزادراون و ٤٣ بنەک و بارەگاش بە تەواوی خاپوور کراون.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە، لە ڕاگەیاندراوێکدا، ئاماری چالاکییەکانی گەریلاکانی ئازادیی لە مانگی شوبات، لە دژی سوپای داگیرکەریی تورک لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە، لە ١ بۆ ٢٩ـی مانگی شوبات، لە ١٨ چالاکیی گەریلاکانی ئازادییدا ٤١ داگیرکەر سزادراون، کە یەکێکیان فەرماندەیە و سێی دیکەش بریندار بوون، هەروەها ٤٣ بنەکە، مۆڵگە، ڕادار، کامێرای گەرمیی داگیرکەران خاپوور کراون.

هەروەها ئاماژە بەوەشدراوە، دەست بەسەر ٣٠٠ فیشەکی بی کەی سی، هەروەها دەیان چەک و کەرەستەی سەربازییدا گیراوە.

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوەشکراوە، دەولەتی داگیرکەریی تورک، ٢٢٧ جار بە فڕۆکەی جەنگیی و هێلیکۆپتەر و درۆنی بۆمبڕێژکراو، بۆردوومانی ناوچەکانی بەرخۆدانی گەریلای کردووە.

هەپەگە ئاماژەی بەوەشداوە، لە کاتی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی شۆرشگێریی شەهید دۆغا ڤیان لە ١٧ـی مانگی شوبات، هاوڕێمان شەرڤان ڤارتۆ، بە ئیرادەیەکی بەرزەوە لە دژی دوژمن تا دوا هەناسە جەنگا و شەهید بوو.

ب. جـ

Comments are closed.