فەرماندەیەكی سەربازی سوپای پاسداران لە سووریا كوژرا

ناوەندی هەواڵەكان

ڕوانگەی سووری بڵاوی كردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆكەكانی ئیسرائیل هێرشێكیان بۆ سەر شاری بانیاس لە سووریا ئەنجامداوە، بەهۆیەوە فەرماندەیەكی سەربازی سوپای پاسداران كوژراوە.

ڕوانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ لە بارەی بۆردوومانێكی ئیسرائیل بۆ سەر شارێكی سووریا و كوشتنی فەرماندەیەكی سەربازی سوپای پاسداران ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆكەكانی ئیسرائیل هێرشێكیان بۆ سەر باڵەخانەیەكی گرووپە چەكدارەكان ئێران لە شاری بانیاسی سووریا ئەنجامدا، بەهۆیەوە فەرماندەیەكی سەربازی سوپای پاسداران كوژراوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، جگە لە كوژرانی فەرماندەیەی سوپای پاسداران، باڵەخانەكەش بە تەواوی تێكچووە و زیانی بەركەوتووە.

میدیاكانی ئێران بڵاویان كردەوە، ئەو فەرماندەیەی ناوی ڕەزا زەڕاییە و فەرماندەی سوپای پاسدارانە، لە هێرشەكەی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئیسرائیلدا كوژراوە.

پێشتر سوپای پاسدارانی ئێران بڵاوی كردبوەوە، زۆربەی فەرماندە سەربازییەكانیان لە سووریا كشاندوەتەوە، بەمەبەستی پاراستنیان لە هێرش ساروغ و فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی ئیسرائیل.

هـ.ئ

Comments are closed.