قۆناغی دووەمی هەڵمەتی “ئازادیی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان” دەستیپێکرد

ناوەندی هەواڵەکان

هەڵمەتی “ئازادیی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسیی بۆ پرسی کورد” کە لە ١٠ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣دا دەستپێکردبوو، لە ئاستی نێودەوڵەتییدا ئەنجام دەدرا، لە قۆناغی دووەمدا بەردەوام دەبێت.

لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا، ڕێکخستنەکانی کورد، کۆمەڵەی چەپەکانی تورکیا و دۆستەکانی گەلی کورد، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییان لەبارەی دەستپێکردنی قۆناغی دووەمی هەڵمەتی “ئازادیی جەستەیی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسیی بۆ پرسی کورد” ئەنجامدا.

قۆناغی یەکەمی هەڵمەتەکە کە لە ١٠ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣دا، لە لایەن دۆستانی گەلی کورد لە زیاتر ١٠٠ شاردا بە کۆنگرەیی ڕۆژنامەنووسییدا ڕاگەیاند.

لە دەسپێکی هەڵمەتەکەوە تا ئێستا، دەیان چالاکی جۆراوجۆر و ڕێپێوانی بەردەوام ئەنجام درا.

کۆنگرە ڕۆژنامەنووسییەکە بە زمانەکانی کوردی، تورک، ئینگلیزی و ئەڵمانی ئەنجامدرا، تێیدا ڕاگەیاندرا ٨ـی مارس ڕۆژی ژنانی خەباتکەر، ٤ـی نیسان ڕۆژبوونی ڕێبەر ئۆجالان و ١ـی گوڵان ڕؤژی کرێکاران لە چوارچێوەی هەڵمەتەکەدا پێشوازییان لێدەکرێت.

هەر لە کۆنگرەکەدا ئاماژەش بەوەدرا، دەبێت بەشداری سەدان هەزار کەس ڕێپێوان ئەنجام بدرێت و داخوازی ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد بکرێت و دەرگای ئیمرالی بکرێتەوە، گۆشەگیریی لاببرێت و سیستەمی ئەشکەنجەیی ئیمرالی بەتاڵ بکرێتەوە.

هەورەها ئەوە ڕاگەیاندرا، لە قۆناغی دووەمی هەڵمەتەکەدا، لە پێش کۆمیتەی ڕێگریی لە ئەشکەنجەی ئەوروپا (سی پی تی) چالاکی ئەنجام دەدرێت.

لە ڕاگەیاندراوە ڕۆژنامەنووسییەکەدا بە تایبەت داوا لە ئەڵمانیا کرا کۆتایی بە هاوکارییەکانی بۆ دەوڵەتی تورک بهێنێت.

ب. جـ

Comments are closed.