لە سنوورى هەولێر دوو منداڵ لە حەوزێکی ماسیدا خنکان

ناوەندى هەواڵەکان

ئامانج محەمەد، ئەفسەر لە بنکەی بەرگریی شارستانی خەبات لە سنوەرى هەولێر ڕایگەیاند، دوو منداڵ لە حەوزێکی ماسیدا خنکان و دواى گەیشتنى تیمەکانمان توانراوە تەرمی منداڵەکان دەربهێندرێیتەوە.

ئامانج محەمەد، ئەفسەر لە بنکەی بەرگریی شارستانی خەبات لە سنوورى هەولێر، لەبارەى خنکانى دوو منداڵ لە حەوزێکى ماسیدا لە سنورەکەیان بەمجۆرە زانیارى خستووەتەڕوو:-

ئامانج محەمەد ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ لە گوندی جومكە و بنبێرز لەسەر رێگەی هەولێر- گوێر دوو منداڵ، کە کوڕ و کچێک بوون، لەناو حەوزێکی ماسیدا خنکاون.

باسى لەوەشکردووە، دوای ڕووداوەکەش تیمەکانی بەرگریی شارستانی گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و تەرمی منداڵەکانیان دەرهێناوەتەوە.

ئ.م

Comments are closed.