ماوەى دەنگدان بۆ ھەڵبژاردنەکانى ئێران درێژ کرایەوە

ناوەندى هەواڵەکان

ئەمڕۆ بە بەشداری زیاتر لە ٦١ ملیۆن کەس ھەڵبژاردنی خولی ١٢ھەمینی پەرلەمان و خولی شەشەمینی ئەنجوومەنی شارەزایان لە ئێران و رۆژھەڵاتی کوردستان دەستیپێکرد و بەپێى بڕیارەکانى وەزارەتى ناوخۆ دەبوایە پرۆسەکە تا کاتژمێر ٥:٣٠ خولەکی ئێوارە بەردەوام بوایە، بەڵام بڕیاردرا تا دوو کاتژمێرى دیکە دەنگدان درێژەى هەبێت بێت.

ئەمڕۆ بە بەشداری زیاتر لە ٦١ ملیۆن کەس ھەڵبژاردنی خولی ١٢ھەمینی پەرلەمان و خولی شەشەمینی ئەنجوومەنی شارەزایان لە ئێران و ڕۆژھەڵاتی کوردستان دەستیپێکرد.

بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی ئێران و ئەنجوومەنی شارەزایان، نزیکەی ٦٠ ھەزار ناوەندی دەنگدان لە ئێران و رۆژھەڵاتی کوردستان بە ڕووی ھاوڵاتییاندا کراوەتەوە .

بەپێى خشتەی کاتی بەڕێوەچوونى پرۆسەکە، کە وەزارەتی ناوخۆی ئێران سەرپەرشتی دەکات، کاتژمێر ٥:٣٠ خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ پرۆسەی دەنگدان کۆتایی دێت، بەڵام بەپێى بڕیارێکى وەزارەتەکە ماوەى دوو کاتژمێرى دیکە دەنگدان بەردەوام دەبێت.

جێگەى ئاماژەیە، لە پارێزگاکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان، زیاتر لە شەش ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان ھەیە و نزیکەی ٦٠٠ کاندید کێبڕکێی بەدەستھێنانی ٢٩ کورسی پەرلەمان و ھەشت کورسی ئەنجوومەنی شارەزایان دەکەن.

ئ.م

Comments are closed.