لە کامپی مەخموور چالاکییەکانی ٨ـی مارس دەستیپێکرد

مەخموور

لە کامپی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخموور)، ئەنجوومەنی عەشتار بەرنامەی چالاکییەکانی ٨ـی مارسی ڕاگەیاند و بڕیار وایە چەند سیمینارێک و ڕێپێوانێکی جەماوەریی و ئاهەنگێک بەڕێووەبچێت.

ئەمڕۆ، لەبەردەم ئەنجوومەنی عەشتار لە کامپی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخموور)، ئەنجوومەنی عەشتار، ڕاگەیاندراوێكی لەبارەی دەستیپێکردنی چالاکییەکانی ڕۆژی جیهانی ٨ـی مارس بڵاوکردەوە.

لە سەرەتادا، ئامادەبووان خولەکێک بەبێ دەنگی بۆ ڕێزلێنان لە تەواوی شەهیدانی کوردستان وەستان، باشان قادر کار، ئەندامی بەڕێووەبەریی ئەنجوومەنی عەشتار، ڕاگەیاندراوی دەستپێکردنی چالاکییەکانی خوێندەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، ماوەی ٢٥ ساڵە گۆشەگیرییەکی توند لە دژی ڕێبەر ئاپۆ بەڕێوە دەچێت، بەو گۆشەگیرییەش دەیانەوێت تەواوی گەلان و ژنانی ئازادییخواز لەناوبەرن، لە بەرامبەردا ڕێبەر ئۆجالان تێکۆشانێکی بێ وێنە ئەنجام دەدات، ڕێبەرایەتی ڕێی ئازادیی و تێکۆشانی ژنانی دەستنیشانکرد، ئەو گۆشەگیرییەی بەڕێوەدەچێت بەهەمان شێوە گۆشەگیرییە بۆسەر ژنانیش.

ئاماژەیان بەوەشدا، لە ١ و ٢ـی ئادار سیمینار لەسەر تێکۆشانی ژنان پێشکەش دەکرێت، هەروەها لە ٣ و ٥ـی ئەم مانگە شانۆ پێشکەش دەکرێت، لە ٤ـی ئادار سیمینارێک بۆ خوێندکارانی ئامادەیی و لە ٦ـی ئادار ڕاگەیەندراو بڵاو دەکرێتەوە، لە ٧ـی ئەم مانگە ڕێپێوانێكی جەماوەریی بەڕێوەدەچێت و لە ٨ـی مانگیش ئاهەنگی گەورە ئەنجام دەدرێت.

پاشان بە وتنەوەی دروشمی “ژن ژیان ئازادیی” و “بژی سەرۆک ئاپۆ” کۆتایی بە چالاکیەکە هات.

ب. جـ

Comments are closed.