عێراق لەبارەى هاوردەکردنی ئاژەڵەوە ڕوونکردەوە دەدات

ناوەندى هەواڵەکان

وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، ئەو وڵاتانەی ئاژەڵەیان لێوە هاوردە دەکرێت دەبێت ئەندامی رێکخراوی تەندرووستی جیهانی بن و پێشوەختە پشکنین بۆ ئاژەڵەکان کرابێت، دەشڵێت، ئەو رێکارانەش ماوەیەکی پێویست دەبێت بۆ ئەوەی کاریگەری لەسەر نرخی گۆشتی سوور لە بازاڕەکان درووست بکات.

محەمەد خەزاعی وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق لەبارەى هاوردەکردنى ئاژەڵ لە دەرەوەى عێراق بە مەبەستى هەرزانکردنى نرخى گۆشتى سوور لە بازاڕ بەمجۆرە بۆ بە ئاژانسی هەواڵی عێراق دواوە.

ئاماژەى بەوەکردووە، ئەو وڵاتانەی ئاژەڵەیان لێوە هاوردە دەکرێت دەبێت ئەندامی رێکخراوی تەندرووستی جیهانی بن و پێشوەختە پشکنین بۆ ئاژەڵەکان کرابێت.

باسى لەوەشکردووە، ئەو رێکارانەش ماوەیەکی پێویست دەبێت بۆ ئەوەی کاریگەری لەسەر نرخی گۆشتی سور لە بازاڕەکان درووست بکات.

دەشڵیت، دوای ئەوەی مۆڵەتی هاوردەکردنی ئاژەڵ لەو وڵاتەوە درا، ئاژەڵەکان هاوردەی سنوورەکانی عێراق دەکرێن، دووبارە لیژنەیەکی ڤێتەرنەرى پشکنین بۆ ئاژەڵە هاوردەکراوەکان دەکات و پاشان دەهێنرێتە ناو عێراقەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، چەند ڕۆژێکە لە بازاڕەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان نرخى گۆشتى سوور بەرزبوەتەوە بەجۆرێک لە ئێستادا هەر کیلۆیەک گۆشت لەنێوان ٢٣ بۆ ٢٥ هەزار دینار مامەڵەى پێوە دەکرێت.

ئ.م

Comments are closed.