ئەو شارانەى ئێران زۆرترین دەنگیان تێدا دراوە کامانەن؟

ناوەندى هەواڵەکان

وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی ئێران ناوی ئەو پارێزگایانەی بڵاوکردەوە، کە زۆرترین دەنگیان تێدا دراوە و بەپێى ڕاگەیەندراوەکە لە هەریەکە لە شارەکانى بوێرئەحمەد، خۆراسانی باشوور، قوم، خۆراسانی باکوور، لوڕستان، چوار مەحەل و بەختیاری، گوڵستان، خۆراسانی رەزەوی، خۆراسانی باکوور، ئیلام و کرمان زۆرترین دەنگیان تێدا دراوە.

موحسین ئیسلامی وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی ئێران ناوی ئەو پارێزگایانەی بڵاوکردەوە، کە زۆرترین دەنگیان تێدا دراوە.

وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی ئێران رایگەیاند، لە هەریەکە لە پارێزگاکانی بوێرئەحمەد، خۆراسانی باشوور، قوم، خۆراسانی باکوور، لوڕستان، چوار مەحەل و بەختیاری، گوڵستان، خۆراسانی رەزەوی، خۆراسانی باکوور، ئیلام و کرمان ، زۆرترین دەنگیان تێدا دراوە.

لە بەشێکى دیکەى قسەکانیدا موحسین ئیسلامی باسى لەوەکرد، لە ٤٧%ی دەنگدەرانی ئەو پارێزگایانە ژن و هەروەها، لە ٥٣% یان پیاو بوون. ئەمڕۆ بە بەشداری زیاتر لە ٦١ ملیۆن کەس ھەڵبژاردنی خولی ١٢ھەمینی پەرلەمان و خولی شەشەمینی ئەنجوومەنی شارەزایان لە ئێران و رۆژھەڵاتی کوردستان دەستیپێکرد و بڕیار وایە پڕۆسەکە تا کاتژمێر ٨ بەردەوام بێت.

ئ.م

Comments are closed.