بۆ دووەمجار ماوەى دەنگدان بۆ ھەڵبژاردنەکانى ئێران درێژ کرایەوە

ناوەندى هەواڵەکان

ئەمڕۆ بە بەشداری زیاتر لە ٦١ ملیۆن کەس ھەڵبژاردنی خولی ١٢ھەمینی پەرلەمان و خولی شەشەمینی ئەنجوومەنی شارەزایان لە ئێران و رۆژھەڵاتی کوردستان دەستیپێکرد و بەپێى بڕیارەکانى وەزارەتى ناوخۆ دەبوایە پرۆسەکە تا کاتژمێر ٥:٣٠ خولەکی ئێوارە بەردەوام بوایە، بەڵام بڕیاردرا تا کاتژمێر ١٠ دەنگدان درێژەى هەبێت بێت.

ئەمڕۆ بە بەشداری زیاتر لە ٦١ ملیۆن کەس ھەڵبژاردنی خولی ١٢ھەمینی پەرلەمان و خولی شەشەمینی ئەنجوومەنی شارەزایان لە ئێران و ڕۆژھەڵاتی کوردستان دەستیپێکرد. بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی ئێران و ئەنجوومەنی شارەزایان، نزیکەی ٦٠ ھەزار ناوەندی دەنگدان لە ئێران و رۆژھەڵاتی کوردستان بە ڕووی ھاوڵاتییاندا کراوەتەوە.

بەپێى خشتەی کاتی بەڕێوەچوونى پرۆسەکە، کە وەزارەتی ناوخۆی ئێران سەرپەرشتی دەکات، کاتژمێر ٥:٣٠ خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ پرۆسەی دەنگدان کۆتایی پێ بێت، بەڵام بەپێى بڕیارێکى وەزارەتەکە تا کاتژمێر ٨ پرۆسەکە درێژکرایەوە و لە ئێستاشدا بۆ جارى دووەم ماوەى دەنگدان تا کاتژمێر ١٠ درێژکرایەوە.

جێگەى ئاماژەیە، لە پارێزگاکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان، زیاتر لە شەش ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان ھەیە و نزیکەی ٦٠٠ کاندید کێبڕکێی بەدەستھێنانی ٢٩ کورسی پەرلەمان و ھەشت کورسی ئەنجوومەنی شارەزایان دەکەن.

ئ.م

Comments are closed.