ئەمریکا: ئەگەر ئۆکراین بڕوخێت ئەندامانى ناتۆ هێرش دەکەنە سەر ڕووسیا

ناوەندى هەواڵەکان

وەزیری بەرگریی ئەمرکا ڕایگەیاند، ئەگەر ڕووسیا براوەى جەنگى ئۆکراین بێت و بە تەواوەتی ئۆکراین داگیر بکات و حکومەتى کێیڤ بڕوخێت، ئەوا ئەندامانی ناتۆ هێرش دەکەنە سەر ڕووسیا، دەشڵێت: پێمان وایە سەرۆکى ڕووسیا لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی لە ئۆکراین بەردەوام دەبێت.

لە میانەى کۆبوونەوەی لەگەڵ لیژنەی هێزە چەکدارەکانی کۆنگرێسى وڵاتەکەى، لوید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمریکا، لەبارەى جەنگى ڕووسیا و ئۆکراین بەمجۆرە زانیارى خستەڕوو:-

وەزیرى بەرگریى ئەمریکا ئاماژەى بەوەکردووە، ئەگەر ڕووسیا براوەى جەنگى ئۆکراین بێت و بە تەواوەتی ئۆکراین داگیربکات و حکومەتى کێیڤ بڕوخێت، ئەوا ئەندامانی ناتۆ هێرش دەکەنە سەر ڕووسیا.

لە بەشێکى دیکەى قسەکانیدا، لوید ئۆستن باسى لەوەکردووە، پێمان وایە سەرۆکى ڕووسیا لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی لە ئۆکراین بەردەوام دەبێت.

جێگەی ئاماژەیە، لە ٢٤ـی شوباتی ٢٠٢٢ـەوە، هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆكراین دەستی پێ كردووە و زیاتر لە دوو ساڵە جەنگ لە نێوان ئەو دوو وڵاتەدا بەردەوامە و بەشێكی زۆری خاكی ئۆكراین، لەلایەن سوپای ڕووسیاوە دەستی بەسەردا گیراوە.

ئ.م

Comments are closed.