لە ئەنبار بڕى ٦٣ کیلۆگرام حەبی کاپتاگۆن دەستی بەسەردا گیرا

ناوەندی هەواڵەکان

وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاوى کردەوە، لە پارێزگای ئەنبار لە ناو ماڵی داواکراوێکدا دەستمان گرتووە بەسەر ٦٣ کیلۆگرام حەبی کاپتاگۆندا، دەشڵێن، دواتر دەستگیرکراوەکە ڕادەستى دەسەڵاتى دادوەرى کراوە.

ئەحمەد زەرکانی، بەڕێووەبەری بەڕێووەبەرایەتی گشتیی بەرەنگاربونەوەى ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵیەکان لە وەزارەتی ناوخۆى عێراق، لەبارەی دەستگرتن بەسەر بڕێکی زۆر لە حەبی کاپتاگۆندا ڕاگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، لە پارێزگای ئەنبار لە ناو ماڵی داواکراوێکدا دەستمان گرتووە بەسەر ٦٣ کیلۆگرام حەبی کاپتاگۆندا.

ئەحمەد زەرکانی باسى لەوەشکردووە، دواتر دەستگیرکراوەکە ڕادەستى دەسەڵاتى دادوەرى کراوە.

جێگای ئاماژەیە بڕێکی زۆر لە حەبی کاپتاگۆن لە پارێزگاکانی عێراق بڵاوبووەتەوە و هێزە عێڕاقیەکان ڕۆژانە بە بەردەوامی ئۆپەراسیۆن ئەنجام دەدەن بە مەبەستى دەستگیرکردنى ئەو کەسانەى بازرگانى پێوەدەکەن.

ئ.م

Comments are closed.