کەشناسى هەرێم: باران دەبارێت

ناوەندى هەواڵەکان

کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونى هەندێ پەڵە هەور، دەشڵێن، سبەى ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت و لە ناوچەکانى رۆژهەڵاتی هەرێم باران دەبارێت.

کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونى هەندێ پەڵە هەور و خێرایى با لە نێوان ٥ بۆ ١٥ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، مەوداى بینین لە نێوان نۆ بۆ ١٠ کیلۆمەتر دەبێت.

ئەوەش خراوەتەڕوو، سبەى ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت و لە ناوچەکانى رۆژهەڵاتی هەرێم باران دەبارێت.

باس لەوەش کراوە، بەپێى پێشبینییەکان ئەمڕۆ بەرزترین پلەى گەرما لە گەرمیان دەبێت، کە ٢١ پلەیە و نزمترین پلەى گەرماش لە حاجى ئۆمەران دەبێت، کە نۆ پلە دەبێت.

ئـ.م

Comments are closed.