هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین کوشتنى دوو سەربازی تورکى ڕاگەیاند

ناوەندی هەواڵەکان

هێزەکانى ڕزگاری عەفرین لە سنووری شێراوای سنووری کانتۆنى عەفرین چالاکییەکى لە دژی سوپای داگیرکەری تورک ئەنجامدا و بەهۆیەوە دوو سەربازی تورک کوژران.

هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین ڕاگەیەندراوێکى سەبارەت بە چالاکییەکانى لە دژی سوپای داگیرکەری تورک لە سنووری کانتۆنى عەفرین بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا و بەکرێگیراوەکانی بۆ سەر ناوچەکانمان بەبێ پچڕان بەردەوامە و لە بەرامبەر ئەو هێرشانەش ئۆپەراسیۆنی تۆڵەسەندنەوە بۆ شەهیدانی شاری عەفرینی داگیرکراو ئەنجامدرا.

ئاماژەى بەوەشکردوە، لە ٢٩ـی شوباتدا ئۆپەراسیۆنێکی تۆڵەسەندنەوەیان لە دژی بنکەیەکی سەربازی داگیرکەری تورک لە گوندی کەمار سەر بە شارۆچکەی شێراوای کانتۆنی عەفرین ئەنجامدا و لەو ئۆپەراسیۆنەدا دوو سەربازی داگیرکەر کوژران.

ئەم چالاکییە لەکاتێکدایە، کە مانگی ڕابردووش هێزەکانى ڕزگاری عەفرین لە ئۆپەراسیۆنێکدا ١٢ سەربازی داگیركەری تورك سزادراون و هەشتی دیكەش بریندار بوون، هاوكات هەشت چەتەی گرێدراوی دەوڵەتی تورك سزا دراون و ١٧ چەتەش بریندار بوون.

لە ساڵی ٢٠١٧ وە دەوڵەتى داگیرکەری تورک و چەتەکانی کە عەفرینیان داگیرکردوە، هێزی ڕزگاری عەفرین پێکهاتووە و لەو کاتەوە بە بەردەوامی ئەو هێزە چالاکی لەدژی داگیرکەران ئەنجام دەدات.

هـ.ح

Comments are closed.