فەرمانبەرانى هەڵەبجە داوا دەکەن بە زوویى مووچەکانیان پێ بدرێت

هەڵەبجە

کەمێک پێش ئێستا لە شارى هەڵەبجە بەشێک لە فەرانبەرانى شارى هەڵەبجە بە مەبەستى پشتگیریی کردنى بڕیارەکانى دادگاى فیدڕاڵى عێراق گردبوونەوە و داوایان کرد حکومەتى ماوەبەسەرچووى هەرێمى کوردستان بە زوویی مووچەکانیان دابەش بکات.

کەمێک پێش ئێستا لە شارى هەڵەبجە بەشێک لە فەرمانبەرانى شارى هەڵەبجە بە مەبەستى پشتگیرکردنى بڕیارەکانى دادگاى فیدڕاڵى عێراق گردبوونەوە.

خۆپیشاندەران لە فولکەى عومەرى خاوەر گردبوونەوە و بە ڕێپێوان بە ڕێکەوتن بەرەو بەردەم باخى گشتیى هەڵەبجە.

بەشداربووانى گردبوونەوەکە داوایانکرد، حکومەتى ماوەبەسەرچووى هەرێمى کوردستان بە زوویی مووچەکانیان دابەش بکات.

ئەوەش لەکاتێکدایە، رۆژی ٢١ـی مانگى ڕابردوو دادگای فیدراڵی له‌سه‌ر بنه‌مای سكاڵایەک بڕیاریدا مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، بخرێته‌ سه‌ر ژماره‌ حسابی بانكه‌ فیدراڵییه‌كان و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌ پشكی هه‌رێم له‌ بودجه‌ی گشتی عێراق ببڕدرێت.

جێگەى ئاماژەیە، بەپێى بڕیارەکەى دادگای فیدراڵی مووچەی مانگی دوو بە لیستی مووچە دابەشدەكرێت و لە مانگی ئادارەوە بە كارتی بانكی مووچە دابەشدەكرێت.

 

 

 

ئ.م

Comments are closed.