بەهۆی هێرشیی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیل لە لوبنان سێ کەس کوژران

ناوەندی هەواڵەکان

کەناڵی جەدیدی لوبنان بڵاویکردەوە، بەیانى ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیل ئۆتۆمبێلێکی لەسەر ڕێگای ناقورە لە ناوچەی حەمرە لە باشووری لوبنان کردە ئامانج، دەشڵێن، لە ئەنجامى هێرشەکەدا سێ کەس کوژراون.

کەناڵی جەدیدی لوبنان لەبارەى هێرشێکى ئیسرائیل بۆسەر ناوچەیەکى وڵاتەکەیان بەمجۆرە زانیارى خستووەتەڕوو:-

لە هەواڵەکەدا هاتووە، بەیانى ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای ناقورە لە ناوچەی حەمرەی باشووری وڵاتەکەمان فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیل ئۆتۆمبێلێکی کردە ئامانج.

ئاماە بەوەشکراوە، بەهۆى بۆردوومانەکەى ئیسرائیل بۆسەر ئەو ئۆتۆمبێلە سێ کەس کوژراون.

جێگارى ئاماژەیە، لە دواى سەرهەڵدانى جەنگى نێوان حەماس و ئیسرائیل لە ساڵى ڕابردوودا ئەمە چەندەمین جارە ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر ناوچە جیاوازەکانى لوبنان.

 

 

ئ.م

Comments are closed.