کەشوهەوا مەترسی فراوانترکردنی ئاگرەکەی تەکساس زیاتر دەکات

ناوەندی هەواڵەکان

ئاگرە فراوانەکەی ویلایەتی تەکساس سەدان باڵەخانەی ڕووخاندووە، هەزاران مەڕ و ماڵاتی لەناوبردووە و دوو ژنیش گیانیان لەدەستداوە، لە ئێستاشدا کەشوهەوا و بای بەهێز مەترسی فراوانترکردنی ئاگرەکە زیاتر دەکات.

لە ڕۆژی دووشەممەى ڕابردوەوە ئاگرێکی فراوان لە چوار ناوچەی ویلایەتی تەکساس درووست بووە، کە زیانێکی زۆری بە ویلایەتەکە گەیاندووە و تا ئێستا ڕووبەری زیاتر لە چوار هەزار و ٤٦٠ کیلۆمەتر دووجا سووتاوە و کەمتر لە ٪١٥ـی ئاگرەکە کۆنترۆڵکراوە، بەڵام ئەمڕۆ بەهۆی درووستبوونی بای بەهێز و وشکیی ناوچەکە، مەترسی زیاتر فراوانبوونی ئاگرەکە هەیە.

نزیکەی هەفتەیەکە فراوانترین و گەورەترین ئاگر لە مێژووی ویلایەتی تەکساسدا درووست بووە، کە بەهۆیەوە تا ئێستا دوو ژن گیانیان لەدەستداوە، هەزاران ئاژەڵی ماڵی لەناوچوون و زیاتر لە ٥٠٠ خانوو و باڵەخانە ڕووخاون، جگە لەوانەش بە مەودای زیاتر لە ١٦١ کیلۆمەتر هێڵی کارەبا زیانی بەرکەوتووە.

ش، ئـ

 

Comments are closed.