کوەیت حزبوڵای لوبنانی خستە لیستی تیرۆرەوە

ناوەندی هەواڵەکان

ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت بڵاویکردەوە، کە دادگای باڵای کوەیت حزبوڵای لوبنانی خستووەتە لیستی تیرۆرەوە، دەشڵێن، هۆکارى بڕیارەکەشیان گەڕاندووەتەوە بۆ ئەوەى حزبوڵای لوبنان ڕێکخراوێکی تاوانکارییە.

ڕۆژنامەی شەرقول ئەوسەت لە زاری بەرپرسانى دادگای باڵای کوەیتەوە سەبارەت بە خستنە لیستى تیرۆرى حزبوڵاى لوبنان لەلایەن وڵاتەکەیانەوە بەمجۆرە زانیاریى خستووەتەڕوو:-

ڕۆژنامەکە لە زارى بەرپرسانى دادگاى باڵاى کوەیتەوە بڵاوى کردووەتەوە، دادگاکەمان بڕیاریداوە حزبوڵای لوبنانی بخاتە لیستی تیرۆرەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، هۆکارى بڕیارەکەشیان گەڕاندووەتەوە بۆ ئەوەى حزبوڵای لوبنان ڕێکخراوێکی تاوانکارییە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، حزبوڵاى لوبنانى هەوڵدەدات سیاسەتی ئێران بڵاوبکاتەوە لە ناو کوەیتدا و هەرکەسیش هاوکاری ڕێکخراوەکە بکات سزا دەدرێت.

ئ.م

Comments are closed.