ئەمریکا: مووشەکێکی دژە کەشتی حوسییەکانمان تێکشکاند

ناوەندی هەواڵەکان

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) بڵاوى کردەوە، درەنگانى شەوى ڕابردوو لە دەریایی سوور مووشەکێکی دژە کەشتی حوسییەکانمان تێکشکاند، دەشڵێن، موشەکەکە هیچ زیانى ماددیى و گیانى بە دواى خۆیدا نەهێناوە.

ئەمریکا لەبارەى تێکشکاندنى موشەکێکى دژە کەشتى حوسیەکان لە دەریایى سوور ڕاگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، درەنگانى شەوى ڕابردوو لە دەریای سوور مووشەکێکی دژە کەشتی حوسییەکانمان تێکشکاند.

ئاماژە بەوەشکراوە، موشەکەکە هیچ زیانى مادى و گیانى بە دواى خۆیدا نەهێناوە.

جێگەى ئاماژەیە، لە ١٩ـی مانگی شووباتی ئەمساڵەوە بە بەردەوامى هێزەکانى ئەمریکا و حوسیەکان لە دەریایى سوور هێرش دەکەنە سەر یەکدى.

ئ.م

Comments are closed.