ئەمریکا: هیچ پلانێکمان نییە بۆ کشانەوەی هێزەکانمان لە عێراق

ناوندی هەواڵەکان

نوێنەری ئەمریکی لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش بڵاوی کردەوە و نوێنەرەکە دەڵیت، هیچ پلانێکمان نییە بۆ کشانەوەی هێزەکانمان لە عێراق، دەشڵێت: هاوپەیمانی نێودەوڵەتی سوود لە ئەزموونی عێراق وەردەگرێت بۆ لە ناوبردنی چەتەکانی داعش.

ئیان مەکاری نوێنەری ئەمریکا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی حورە ڕایگەیاند: لە ئێستادا هیچ پلانێکمان نییە بۆ کشانەوەی هێزەکانمان لە عێراق.

ئاماژەى بەوەشکردوە، عێراق وڵاتێکی دامەزرێنەری هاوپەیمانی نێودەوڵەتییە و ڕۆڵی سەرکردایەتی تێدا دەگێڕێت، بۆیە هاوپەیمانی سوود لە ئەزموونی عێراق وەردەگرێت لە بە ئامانجگرتنی ڕێکخراوەکی داعش.

مەکاری دووپاتیشیکردەوە، کە گفتوگۆی دوو قۆڵی و بەردەوام لەگەڵ عێراق هەیە بەمەبەستی دامەزراندنی چوارچێوەیەکی هەمیشەیی بۆ هاوکاری ئەمنی نێوان هەردوو وڵات.

لە سەرەتای مانگی شووباتەوە و لە دوای هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر گروپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران لە خاکی عێراقدا، لەناوخۆی عێراق لایەنە شیعەکان دەنگی ناڕەزایەتییان بەرز کردەوە و ڕایانگەیاند دەبێت لەماوەیەکى زۆر کەمدا سەرجەم هێزەکانى ئەمریکا لە وڵات بکشێنەوە.

هـ.ح

Comments are closed.