دەوڵەتی تورک سنووری ئامێدی بۆردوومان کرد و هاوڵاتییەک برینداربوو

ناوەندی هەواڵەکان

ئەمڕۆ بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە لە گوندەکانی شارۆچکەی ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆک جوتیارێک برینداربوو.

بەپێی سەرچاوە هەرێمییەکان کە زانیارییان داوەتە ڕۆژنیوز، ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتىی داگیرکەری تورک گوندەکانی شارەدێی باتوفەیان لە شارۆچکەی ئامێدی بۆردوومان کردووە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی ئەوەی بۆردوومانەکە نزیک بووە لە گوندی باتوفا هاوڵاتییەک بریندار بووە، بەڵام تائێستا زانیاریی درووست لەبەر دەستدا نییە لەبارەى برینداربوونى ئەو هاوڵاتییە.

دەوڵەتى داگیرکەری تورک هێرشەکانى بۆسەر هەرێمی کوردستان چڕ کردووەتەوە و لە شاخ و شارەکانى بۆردوومانى هاوڵاتییانى مەدەنی دەکات، هاوکات کەسانى ئازادییخواز و وڵاتپارێزان تیرۆر دەکات، لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا پزیشکێکی لەناو شاری سلێمانی تیرۆر کرد کە خەڵکی باکووری کوردستان بوو، دوێنێش شوێنێکی مەدەنیى لەناوەندی شارۆچکەی کەلار بۆردوومان کردو هاوڵاتییەک شەهید بوو.

هـ.ح

Comments are closed.